ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: مەترسی هەیە سلێمانی روبەڕوی بێئاوی ببێتەوە 1 .

0
418

خەندان-

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌ترسی‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هاوینی‌ ئه‌مساڵدا سلێمانی‌ روبه‌ڕوی‌ بێئاویی ببێته‌وه‌ بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگا کردوە.

محەمەد رەسوڵ، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی کردوە رایگەیاندوە، “به‌دواداچونم بۆ كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان ـ سلێمانی هێڵی دوو كردوە، كه‌ له‌چوار وێستگه‌ی سه‌ره‌كی (تاسڵوجه‌، كۆته‌ڵ، پیرقوربان و قه‌شقۆڵی) پێكدێت، هه‌ریه‌كه‌یان 14 په‌مپ له‌خۆده‌گرن، به‌داخه‌وه‌ 30 پەمپیان لەکارکەوتوە، واتا تەنها 26 پەمیان لەکاردان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەگەر پێش وەرزی هاوین ئەو پەمپانەی لەکارکەوتون چاکنەکرێنەوە ئەوا “کارەساتی لێدەکەوێتەوە” بۆیە داوا دەکات نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بکات بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تەرخانبکات.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here