ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە .

0
43

خەندان-

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 52ەهەمین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دەدات و موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی هاوڵاتیان تاوتوێ دەکات. 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا داوای لە ئەندامانی ئەنجومەن کردوە، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019/2/12 له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی په‌نجاو دووهه‌مین كۆبونه‌وه‌.

پێشنیار بۆ دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی موچه‌ی فەرمانبەران دەخرێتەڕوو

 

بە پێی نوسراوەکە، كۆبونه‌وه‌کە چوار ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ یه‌كێكیان ده‌نگدانه‌ له‌سه‌ر جێگیركردنی (حسێن محمود ئیبراهیم) قائیمقامی رانیه‌ به‌وه‌كاله‌ت بۆ قائیمقامی رانیه‌ به‌ هه‌میشه‌یی، ته‌وه‌ری دووه‌میش ده‌نگدانه‌ بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ساڵی 2015ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.

ته‌وه‌ری سێیه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، پێشنیار بۆ دیاریكردنی بڕی پاشه‌كه‌وتكراوی موچه‌ی فەرمانبەران دەخرێتە ڕوو، لە ته‌وه‌ری چواره‌میشدا گفتوگۆدەکرێت له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ قه‌رزی سندوقی نیشته‌جێكردن.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here