ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان: هەموو کردەوەیەکی تیرۆریستی تاوانە

0
8

یەکێک لە بریندارەکان لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە وێنە؛ AFP

رووداو-هەولێر

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە تووندی هێرشەکانی سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایسچێرچی نیوزلاند سەرۆکە دەکات و رایدەگەیێنێت هەموو کردەوەیەکی تیرۆریستی لە هەرکوێیەک و لە هەرکاتێک و لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت هەر تاوانە و هیچ بیانوویەکەی نییە، هۆکار و هاندەری پشتەوەشی هەرچییەک بێت.

دوای رووداوی هێرشکردنە سەر دوو مزگەوت لە شاری کرایسچێرچی نیوزلاند کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 49 کەس و برینداربوونی 20 کەسی دیکە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: “ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە قورسترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەن کە بەشێوەیەکی وەحشیانە و ترسنۆکانە لە مزگەوتەکانی ئەلنوور و لینوود لە کرایسچێرچ لە نیوزلاند لە رۆژی 15ی ئازار ئەنجامدرا کە لە ئەنجامدا لانیکەم 49 کەس گیانیانلەدەستدا و خەڵکێکی زۆریش برینداربوون”. 

هەروەها هاتووە: “ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش هاوسۆزی دەردەبڕن و سەرەخۆشی دەکەن لە خێزانی قوربانیان و هەروەها لە حکومەتی نیوزلاندیش و هیوادارن بریندارەکان بە زووترین کات و بەتەواوی چاک ببنەوە”. 

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بەوەی، تیرۆریزم بە هەموو شێواز و دەرکەوتەکانیەوە یەکێکە لە جدیترین هەڕەشەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی، بە گرنگی دەزانن کە “ئەنجامدەران، رێکخەران، و سپۆنسەرانی دارایی ئەم چالاکییە تیرۆریستییانە بهێندرێنە پێش دادگا و سزا بدرێن. هەروەها داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین کە لەسەریانە بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پرۆژە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش، چالاکانە هاوکاریی حکومەتی نیوزلاند و هەموو دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان بن”.

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دووپاتی دەکەنەوە کە هەموو کردەوەیەکی” تیرۆریستی” لە هەرکوێیەک و لە هەرکاتێک و لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت هەر تاوانە و هیچ بیانوویەکەی نییە، هۆکار و هاندەری پشتەوەشی هەرچییەک بێت. ئەوان دووپاتی دەکەنەوە کە “هەموو وڵاتان پێویستە بەرەنگاری ئەو هەڕەشە تیرۆریستییانە ببنەوە بۆ ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی کارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافەکانی مرۆڤ، یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان و پەیوەندیدار بە کۆچبەر و ئاوارەکان”.

رۆژی هەینی 15-3-2019 لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو مزگەوتی شاری کرایسچێرچ 49 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون. 

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here