ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی سوودان کۆدەبێتەوە

0
302

سوپا کۆتایی بە دەسەڵاتی عومەر بەشیر هێنا
سوپا کۆتایی بە دەسەڵاتی عومەر بەشیر هێنا

رووداو-هەولێر

دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی عومەر بەشیر لە سوودان، بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. 

بڕیاری ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات، چەند کاژێرێک لەمەوپێش ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی رایانگەیاند، دەبێت ئەنجوومەنەکەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان بەزووترین کات کۆببێتەوە و رەوشی سوودان تاوتوێ بکات. 

لەلایەکی دیکەوە، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز بەوردی چاودێری پێشهاتەکانی سوودان دەکات و داوای هێورکردنەوەی رەوشەکە و دانبەخۆداگرتن لە هەموو لایەنەکانی سوودان دەکات. 

ستیڤان دوجاریک ئاماژەی بەوەشکرد، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا دەکات ویستی دیموکراسییانەی خەڵکی سوودان لە رێگەی پرۆسەیەکی گواستراوەی گشتگیر و گونجاوەوە جێبەجێ بکرێت. 

هاوکات نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاریدا بڕی 26.5 ملیۆن دۆلار بۆ دابینکردنی خواردن، پێداویستیی تەندروستی، ئاو بۆ زیاتر لە 800 هەزار کەس لە خەڵکی سوودان تەرخانبکات کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە پێویستییان بە یارمەتی هەیە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-4-2019 سوپای سوودان لە رێگەی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵات بەیاننامەکەی بڵاوکردەوە، عەوز بن عەوف، وەزیری بەرگریی سوودان لە بەیاننامەکەیدا کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی عومەر بەشیری راگەیاند.

لە بەشێکی بەیاننامەکەدا وەزیری بەرگریی سوودان قۆناخی راگوزەری بۆ ماوەی دوو ساڵ راگەیاند، گوتیشی “بۆ ماوەی سێ مانگ باری نائاسایی رادەگەیەنین”. عەوز بن عەوف جەختیشی کردەوە لەوەی “بەشیر لە شوێنێکی پارێزراو دەستبەسەرە”. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here