ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

0
13

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق تاوتوێدەکرێت

رووداو-هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بودجەی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا دەبێت.

سکرتاریەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممە 14-1-2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش بەپێی زانیارییەکانی رووداو تایبەتە بە بودجەی عێراق و بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا.

لە 24-10-2018، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2019ـی عێراقی رەوانەی پەرلەمان كرد، پەرلەمانیش تاوەكو ئێستا خوێندنەوەی یەكەم ‌و دووەمی بۆ پرۆژەیاساكە كردووە. لە پرۆژەیاساکەدا حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

پێشتر عێراق 17% پشكی بودجەی بۆ كوردستان دابین دەكرد، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە كەمی كردووە بۆ 67. 12%.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here