ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ پرسی پاشەكەوتی مووچە دەكات

0
35

وێنەیەکی ئەرشیڤیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی
وێنەیەکی ئەرشیڤیی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

رووداو – سلێمانی

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەرانی حکومەت‌ و، پێدانەوەی قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون کۆدەبێتەوە.

مەهدی مەحموود، سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئەمڕۆ (سێشەممە، 12-2-2019) ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر چەند پرسێكی پەیوەست بە ژیانی فەرمانبەران ‌و خەڵك كۆدەبێتەوە، لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەشدا داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بە بڕیارێك چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان یەكلایی بكاتەوە بەوەی؛ هەژمارێكی بانكی بۆ هەر فەرمانبەرێك بكاتەوە و مووچە پاشەكەوتكراوەكان لەو هەژمارانەدا دابنرێن”.

سكرتێری ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەش كرد، بەشێكی دیكە لە خەڵك گرفتی ئەوەیان هەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون لە كاتی خۆیدا بگەڕێننەوە، بەمەش سزای دارایی (غەرامەیان) کەوتووەتە سەر، “بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین كارئاسانی بۆ ئەو خەڵكانەش بكەن كە نەیانتوانیوە لەكاتی خۆیدا قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون بگەڕێننەوە و ماوەی پێدانەوەی قەرزەكەیان بۆ درێژبكەنەوە”.

هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا حوسێن مەحموود، كە پێشتر قایمقامی رانیە بووە بەوەكالەت لەو پۆستەكەیدا جێگیر دەكرێت.

لە 24-6-2018ـەوە ماوەی كاركردنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تەواوبووە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەكە ماوەی 90 رۆژ دوای ئەو ماوەیە لە كاركردن بەردەوام دەبن، تاوەكو چارەنووسیان یەكلایی دەبێتەوە، كەچی دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەش، هێشتا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەكاركردن بەردەوامن. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here