ئەندەنووسییەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان دەنگیان دا

0
216

ئەندەنووسیا ئاڵۆزترین هەڵبژاردنی جیهانی تێدا بەڕێوەدەچێت

رووداو – هەولێر

باڵیۆزی ئەندەنووسیا لە عێراق هاوشێوەی هاووڵاتییانی دیکەی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان، لە تاکە بنکەی دەنگدانی هەولێر، دەنگەکانی خۆی خستە نێو سندووقەکانی دەنگدان.

بەمبەنگ ئانتاریکسۆ، باڵیۆزی ئەندەنووسیا لە عێراق دەڵێ “دوای تەواوبوونی دەنگدانەکە، ئێمە ئەو دەنگانە ئامادەدەکەین تاوەکو لە 17ـی مانگ و رۆژی هەڵبژاردن بۆ وڵاتی خۆمانی بنێرین”.

ئەندەنووسیا، بە وڵاتی هەزار دوورگە ناسراوە، بە زیاتر لە 266 ملیۆن دانیشتووی زۆرینە مسوڵمان، بە گەورەترین وڵاتی ئیسلامی ناسراوە و ئاڵۆزترین هەڵبژاردنی جیهانی تێدا بەڕێوەدەچێت، کە دوو هەڵبژاردنی هاوکاتی سەرۆکایەتی و پەرلەمانە و 245 هەزار کەس خۆیان پاڵاوتووە.

جنێڤی یەکێک لەو نۆ ملیۆن کۆچبەرە ئەندوونسیەیە، کە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوونەتەوە. ئەو 9 ساڵە لە کوردستانە و بە جلوبەرگی کوردییەوە هیوا بۆ سەرکەوتنی بەربژێرە دڵخوازەکەی دەخوازێت.

جگە لەو ئەندەنووسیانەی بۆ کار هاتوونەتە کوردستان، 19 کچە ئەندەنوونسیش بوونەتە هاوژینی 19 پیاوی کورد لە هەرێمی کوردستان.

ناتا، چەند ساڵێکە لەگەڵ کوڕە کۆییەک ژیانی هاوژینیی پێکهێناوە، لەگەڵ هاوژین و سێ منداڵەکەی کە هەرسێکیان ناوی کوردییان لێنراوە، دەنگی دا، تاوەکو وەکو خۆی دەڵێ بە دەنگی لە گۆڕانکارییەکانی وڵاتەکەی بەشداربێت.

بڕیارە 17ـی مانگ ئەندەنووسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگیری سەرۆکی وڵات و 20 هەزار نوێنەری پەرلەمانی فیدراڵ و پەرلەمانە هەرێمییەکان بڕۆنە سەر سندووقەکانی دەنگدان، پرۆسەیەک کە لە دەرەوەی ئەندەنووسیا لە 7-4-2019ـەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو 14ـی مانگ بەردەوام دەبێت. 

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here