ئەو پیاوەی بەهۆی دزینی شیر‌ و دایبی سزادرا، گواسترایەوە بۆ چاكسازی سلێمانی

0
194

(ع،م)لە پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانەوە گواسترایەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی
(ع،م)لە پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانەوە گواسترایەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی

رووداو – سلێمانی

ئەو كەسەی لەسەر دزینی شیر ‌و دایبی ‌و كۆمەڵێك كەیسی دیكە بە بڕیاری دادگا بە 10 ساڵ و شەش مانگ حوکمدرا، گواسترایەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی و لە زیندانەوە قسەی بۆ رووداو کرد.

(ع،م)ی تەمەن 51 ساڵ، كە لەسەر 14 كەیسی جۆراوجۆر لەنێویاندا دزینی شیر ‌و دایبی بە 10 ساڵ ‌و شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-5-2017 لە گرتووخانەی كەلارەوە گواسترایەوە بۆ چاكسازی گەورانی سلێمانی بۆ تەواوکردنی ماوەی زیندانییەکەی.

(ع،م) لە زیندانەوە قسەی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) كرد ‌و رایگەیاند، چەند رۆژی رابردوو دوو پارێزەری خۆبەخش سەردانیان كردوە ‌و بەڵێنیان پێداوە بڕیاری دادگا لەبارەی سزادانەكەیەوە بۆ (تەمیز) بكەنەوە.

ئەو گوتی “هیوادارم بە هەموو لایەك شتێكم بۆ بكەن، چونكە هەموو مرۆڤێك تووشی هەڵە دەبێت”.

(ع،م) ئەوەشی خستەڕوو، بەناچاری دزی كردوە، چونكە وەك دەڵێت “تەنها 300 هەزار دینار مووچەی فەرمانبەریم هەبوو، 150 هەزار دینارم دەدایە كرێ‌ خانوو، ئەوی دیكەش بەشی نەدەكردم، بەناچار بۆ سارای كچم چەند جارێك شیر‌ و دایبیم دزی”.

بڕیارەکەی دادگا بۆ ئەو پیاوەی دانیشتووی کفری سەر بە قەزای کەلار لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دانگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. زۆرینەی خەڵک سزاکەی دادگا بە بڕیارێکی نادروست ناودەبەن و پێیانوایە لەبەرئەوەی بۆ شیری منداڵ دزی کردووە، نەدەبوو بە 10 ساڵ حوکمبدرێ. بەڵام بەشێکی دیکە لە هاونیشتمانیان دەڵێن، لەبەرئەوەی پێشینەی دیکەشی هەیە؛ حاڵەتەکان تەنیان شیر و دایبی نین و چەند جارێکیش دووبارە بوونەتەوە، بڕیارەکەی دادگا دروستە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here