ئەڵمانیا دوو دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی دادەخات

0
60

پـۆلیسی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە داویەتی بەسەر دوو دەزگای ڕاگەیاندنی کوردی کە ناسراون بەوەی نزیکن لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ڕایگەیاند هەردوو دەزگای ڕاگەیاندنی میزۆپۆتامیا و میر مەڵتیمیدیا کە ئۆفیسەکانیان لە هەردوو ویلایەتی ڕاین- وێستفالیای باکور و ساکسۆنیای خواروون، قەدەغەکراون.

وەزارەتەکە گوتیشی ئەم دوو دەزگایە بۆ قازانجی پارتی کرێکارانی کوردستان کاریان کردووە کە لە ساڵی 1993 وە لە ئەڵمانیا بە ڕێکخراوێکی تێرۆرستی ناودێرکراون.

میزۆپۆتامیا لەسەر ماڵپەڕەکەی وتاری سیاسی کوردی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە ئەوانەی پەیوەستن بە پەکەکە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەستگیرکراوی پەکەکە. میر مەڵتیمیدیا لەسەر ماڵپەڕەکەی ڕیکڵامی بۆ گۆرانی و موزیکی کوردی کردووە.

هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا گوتویەتی سەرەڕای ئەوەی پەکەکە لە ئەڵمانیا قەدەغەکراوە، بەڵام هێشتا لە وڵاتەکە چالاکە، بۆیە دەبێت یاسا جێبەجێ بکرێت.

بەپـێی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا پەکەکە نزیکەی 14500 لایەنگری لە وڵاتەکەدا هەیە.

ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا پاش ئەو ڕەخنە بەردەوامانەی کاربەدەستانی تورکیا دێت کە دەڵێن حکومەتی ئەڵمانیا ڕێگە بە پەکەکە دەدات بە ئازادانە چالاکی ئەنجام بدات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here