بارانبارینی زۆر مەترسی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ لە ئامەد دروستکردووە

0
32

بەنداوەکانیش مەترسییان لەسەرە و ئاویان بەردەدرێتەوە

رووداو – ئامەد 

بارانبارین لە باکووری کوردستان ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە، بەهۆیەوە کشتوکاڵ مەترسی لەسەرە و بەرپرسانی خۆجێی ئامەد بڕیاریانداوە دەرگای حەوت بەنداوەکەی ئەم پارێزگایە بکەنەوە.

بارانبارینی زۆر، ئەمساڵ مەترسی بۆ بەشێک لە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دروستکردووە و چاوەڕێدەکرێت ببێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان، پزیشکانی ڤیتەرنەری شارەکە داوا لە حکومەت دەکەن تاوەکو رێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی جووتیارانی ئامەد رەنج بەخەسار نەبن.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی کەشوهەوا لە تورکیا، ئەو بارانەی ئەمساڵ لە باکووری کوردستان باریوە، لە 20 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە و بارانبارین تاوەکو مانگی ئایاریش بەردەوام دەبێت. ئەگەر رێگریش لە نەخۆشییەکان نەکرێت، بەروبوومە کشتووکاڵییەکانی باکووری کوردستان تووشی نەخۆشی دەبن.

بەهۆی زۆری بارانبارین ئاستی پڕبوونی حەوت بەنداوی ئامەد گەیشتووەتە 91%. دەزگای کاروباری ئاوی دەوڵەت (DSİ) دەڵێ ئێستا بۆ ئەوەی ئاوی زیاد مەترسی لەسەر بەنداوەکان دروست نەکات، ئاوەکە بەبێ کۆنترۆڵ بەردەدرێتەوە. 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here