بارزانی‌ و وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عێراق: هه‌ماهه‌نگی‌ پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌رده‌وام ده‌بێت پێش ١ خولەک

0
75

[ad_1]

خه‌ندان-

مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌و جه‌ختیان له‌به‌رده‌وامی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای‌ عێراق كرده‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ موسڵ-دا.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌مرۆدووشه‌ممه‌،  لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە عرفان ئەلحەیالی، وەزیری بەرگریی عێراق و فەریق ڕوکن ئەنوەر حەمەدەمین فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق كردووه‌.

ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو”له‌دیدارەکەدا هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ-دا بەرز نرخێندرا و جەخت لەسەر بەردەوامیی ئەو هەماهەنگییە کرایەوە”.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، بارودۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی موسڵ و ئاییندەی موسڵ خرایە بەرباس و جەختیش لە بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان و ئازادكردنی ناوچەكان كرایەوە.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وەزیری بەرگریی عێراق،  بارزانی لە دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here