بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری عەزیز محەممەد دەکات

0
195

بارزانی و عەزیز محەممەد
بارزانی و عەزیز محەممەد

رووداو – هەولێر 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی عەزیز محەممەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی عێراق ، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەممەد زۆر خەمباری كردم”.

لە بەشێکی پەیامەکەیدا کە رۆژی چوارشەممە 31-5-2017، بڵاوبووەتەوە هاتووە “مامۆستا عەزیز محەممەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەممەد لە قۆناخە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە”.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و سیاسەتمەداری كوردستان مامۆستا عەزیز محەمەد زۆر خەمباری كردم. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و هەڤاڵ و دۆست و ئاشنایانی مامۆستای كۆچكردوو مامۆستا عەزیز محەمەد دەكەم.

مامۆستا عەزیز محەمەد مرۆڤێكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرێكی مەزن و دۆستی نزیكی بارزانیی نەمر بوو. شوێندەستی مامۆستا عەزیز محەمەد لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی گەلەكەمان دیارە. دۆستایەتیی و نزیكیی مامۆستا عەزیز محەمەد لەگەڵ بارزانیی نەمر ڕۆڵی هەبووە لە پەیوەندیی باشی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول كە قۆناغێكی گرنگی مێژووی گەلەكەمانە، بە تایبەت ڕێكخستنەوەی سیاسی حزبی شیوعی و پێشمەرگەكانی حزبی شیوعی لە چوارچێوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەروەها بەرگریكردن لە دۆزی ڕەوای كورد لە ئاستی جیهانیدا. لەدەست دانی تێكۆشەرێكی وەك مامۆستا عەزیز محەمەد خەسارەتێكی گەورەیە. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

31ـی 5ـی 2017

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here