بارزانی: مەزهەری خاڵقی جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە

0
142

کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هونەرمەندی کورد مەزهەر خاڵقی 25-4-2017
کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هونەرمەندی کورد مەزهەر خاڵقی 25-4-2017

رووداو – هەولێر 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە هونەرمەندی کورد مەزهەر خاڵقی کرد و رایگەیاند “مەزهەری خاڵقی جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە”.

رۆژی سێشەممە 25-4-2017، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هونەرمەندی گەورە و ناوداری كورد مەزهەر خاڵقی كرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بارزانی “وێڕای ئەحواڵپرسینی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مەزهەر خاڵقی كرد، بەهۆی ئەو رۆڵەی لە ژیانی فەرهەنگی و كولتووریی گەلی كوردستان گێڕاویەتی و هەروەها هەڵوێستە نیشتمانپەروەرەكانی بەرز نرخاند و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواست”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خاڵقی بە هونەرمەندێکی گەورە ناودەبات و دەڵێت “مەزهەری خاڵقی جێگەی شانازیی هەموو لایەكمانە”.

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، مەزهەر خاڵقی، سوپاسی ئەرك و ماندووبوون و خەباتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی كردووە و وێڕای ئاماژەدان بە سیاسەت و ستراتیژی بارزانی، لەبارەی سەربەخۆیی ئەوەی خستەڕوو كە “هەموو توانا و بەرهەم و چالاكییەكانی دەخاتە خزمەت پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان”.

مەزهەر خاڵقی، گۆرانیبێژ، مۆسیقازان و چالاکی فەرھەنگیی بەناوبانگی کوردە ، کە ئینستیتووتی کە لەپووری کوردی دامەزراندووە. لە ساڵی 1938 لە شاری سنەی رۆژھەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لە دایکبووە و لە قۆناخی خوێندنی سەرەتایییەوە، دەستی بە کاری ھونەری کردووە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here