بارسا ئەم هێرشبەرەی دەوێت

0
233

جواو فلیکس
جواو فلیکس

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنگرەوەی لویس سوارێز، چاودێریی تواناکانی هێرشبەرێکی لاو دەکات، بۆ ئەم مەبەستە تیمی دۆزەرەوەی یاریزانە بەهرەمەندەکانی ناردووە بۆ چاودێریی یاریی قۆناخی چارەگی کۆتایی یۆرۆپالیگی نێوان بەنفیکا 4 – 2 فرانکفۆرت، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی جواو فلیکس، هێرشبەری یانەی بەنفیکا.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، “بارسێلۆنا تیمێکی تایبەتی بۆ تەماشاکردنی ئاستی ئەو یارییە ناردووە، بەمەبەستی لەنزیکەوە چاودێریکردنی ئاستی  ئەو هێرشبەرە، بەتایبەت جواو فلیکس، کە لەو یارییەدا هاتریکی بۆ یانە پۆرتوگالییەکە تۆمار کرد، کە یانەکەی لە گەیشتن بە چوارگۆشەی زێڕین نزیک کردووەتەوە”.

 رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە ” بارسا دەیەوێت، جواو فلیکس بکاتە ئامانج لە مێرکاتۆی هاوینەدا، چونکە فلیکس بە بەرزترین ئاستیدا تێپەڕ دەبێت و تەمەنی 19 ساڵە، بەمەبەستی جێگرتنەوەی لویس سوارێز کە تەمەنی 32 ساڵە”

هەر یەکە لە یانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول، بۆڕووسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان لە کێبڕکێدان بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناکانی جواو فلیکس هێرشبەری یانەی بەنفیکا کە ئەم وەرز بە ئەنجامدانی 20 یاری لە خولی پۆرتوگال، توانیویەتی 10 گۆڵ تۆمار بکات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here