بارسا بە ئاسوودەیی سەرکەوت و ریالیش بەهەمان رێگەدا دەڕوات

0
7

راکیتیچ لە یەک گێمدا سێ ئاسیستی کرد

رووداو-هەولێر 

ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی میلییە دەبێتەوە، لەو یارییەشدا ریال بە ئاسوودەیی یاری دەکات.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی کەلچرال لیۆنێسای بردەوە، لە یاری پێشتریشدا 1-0 براوەبوو، خۆی گەیانە قۆناخی 16ـی جامی شاری ئیسپانیا، گۆڵەکانی بارسا، مونیر حەدادی و مالکۆم هەریەکەو گۆڵێکیان کرد، دینیس سوارێزیش دوو گۆڵی کرد.

Image result for real madrid copa del

ئەمڕۆ کاژێر 18:15 یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی یانەی میلییە دەبێتەوە، یارییەکە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت، لە یاریی چووندا ریال 4-0 یارییەکەی بردبووە و لەم یارییەدا بە ئاسوودەیی یاریدەکات بەشێکی زۆری ئەستێرەکانیشی پشووپێدەدات.

ئەو یانانەی کە تاوەکو ئێستا گەیشتوونەتە قۆناخی 16ـی جامی شا بریتین لە بارسێلۆنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ڤیاریال، خیرۆنا، ریال سۆسیداد، سێڤییا، ڤایادۆلید، لێگانێس، ڤالێنسیا، خیتافی و ئیسپانیۆل.
 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here