بارسێلۆنا یارییه‌ قورسه‌كه‌ ده‌كات

0
122

خولى یانه‌كانى ئیسپانیا
خولى یانه‌كانى ئیسپانیا

رووداو -سلێمانى 

له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى 36ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بارسێلۆناى پێشه‌نگ و ریالى دووه‌مى ریزبه‌ند یارییه‌كه‌یان له‌ گه‌ڕه‌كه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن .

كاژێر 7:30ـى ئێواره‌ به‌ كاتى باشوورى كوردستان له‌ یارییه‌كى تا ڕاده‌یه‌ك قورس له‌ سه‌ریاریگه‌ى كامپ نۆ، بارسێلۆنا میواندارى ڤیاریال ده‌كات .

بارسا له‌و سێ گه‌ڕه‌ى له‌ خوله‌كه‌ ماوێتى یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌ قورسترین یارى هه‌ژمار ده‌كرێت به‌و پێیه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى له‌ یارى چوون خاڵێكى گرنكى له‌ بارسێلۆنا وه‌رگرت .

پاش یارییه‌كه‌ى بارسێلۆناو به‌ دیاریكراوى له‌ كاژێر 9:45ـى خوله‌كى شه‌و یانه‌ى ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگه‌ى نویفۆ لوس كارمینیس ده‌بێته‌ میوانى گراناداو بۆ كوڕانى زیدان وه‌ك پێشبینى ده‌كرێت یارییه‌كه‌ ئاسان بێت و سێ خاڵى یارییه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن.

بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌وى ریال  جگە لە ڤاران هەریەکە لە گاریس بەیڵ و دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، بەڵام پێپێ و کوێنتراو لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە و بۆ یارییەکە بە تەواوی ئامادەن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here