باكوری‌ كوردستان؛ بۆمبێك به‌سه‌ربازانی‌ توركیادا ته‌قییه‌وه‌ .

0
160

[ad_1]

خه‌ندان-

له‌شه‌مزینان-ی‌ باكوری‌ كوردستان، بۆمبێك به‌  سه‌ربازانی‌  سوپای‌ توركیادا ته‌قییه‌وه‌و سێ سه‌رباز برینداربوون.

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ له‌ناوچه‌ی‌ قرك چیمه‌لیك سه‌ر به‌شه‌مزینان، له‌كاتی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا له‌و ناوچه‌یه‌ بۆمبێكی‌ چێندراو به‌سه‌ربازاندا ته‌قیوه‌وته‌وه‌و سێ سه‌رباز برینداربوون كه‌ برینی‌ یه‌كێكیان سه‌خته‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت له‌ گه‌ڤه‌ر گواستراونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌كاری‌،  تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

سوپای‌ توركیا له‌وناوچانه‌ سه‌رقاڵی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازییه‌ له‌دژی‌ په‌كه‌كه‌، دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ش، به‌بڕیاری والی ئامه‌د و بینگۆل، له‌ 35گوندی ناوچه‌كانی هانی و لیجه‌ و گه‌نج، له‌و دوو پارێزگایه‌ به‌ئامانجی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی دژی په‌كه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا.

والی ئامه‌د، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارێزگاكه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، له‌كاتژمێر 05:00ی‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ 16گوندی ناوچه‌ی لیجه‌ و هانی ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ له‌وناوچانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن و تا بریارێكی تر قه‌ده‌غه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

لای خۆیه‌وه‌ والی بینگۆل، له‌به‌یاننامه‌كه‌یدا بڵاویكرده‌وه‌، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ 19گوندی ناوچه‌ی گه‌نج سه‌ر به‌ بینگول له‌ ناوه‌راستی‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

به‌پێی‌ به‌یاننامه‌كه‌، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی باره‌گا و ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت و تا بریارێكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت. 

حكومه‌تی‌ توركیا ناوبه‌ناو له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوری‌ كوردستان قه‌ده‌غه‌ی‌ هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێت به‌ بیانووی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات له‌پارێزگای‌ ئورفه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌كوژرانیان راگه‌یاند له‌ تۆڵه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سروچی‌ سه‌ر سنوور كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ كورده‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌ ساڵی 1984ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تائێستا زیاتر له‌ 40 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here