بالاك هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ڵمانییه‌كان

0
13

بالاك

رووداو – هه‌ولێر

مایكڵ بالاك ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هێرشی توندی كرده‌سه‌ر تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش دوای شكستی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ چامپیۆنزلیگدا.

بالاك له‌ لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی سكای سپۆرتس گوتی: “له‌ مۆندیالی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌رزوو كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌ ئاستی یه‌كه‌م دابه‌زین بۆ ئاستی دوو، سه‌رجه‌م تیپه‌كانی ئه‌ڵمانیاش له‌ چامپیۆنزلیگدا له‌ قۆناخی 16 كرانه‌ده‌ره‌وه‌، ئه‌مه‌ش دووپاتیده‌كاته‌وه‌ ئێمه‌ كاره‌كان به‌ رێگه‌ی راستدا ئه‌نجامناده‌ین، ناكرێت به‌ شتی دیكه‌ خۆمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنین”.

شه‌وی رابردوو بایرن میونشن به‌ 1-3 گۆڵ له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگ به‌ لیڤه‌رپوول دۆڕا و له‌ خوله‌كه‌ كرایه‌ ده‌ره‌وه‌، شه‌وی پێشووتریش یانه‌ی شاڵكێ به‌ 0-7 گۆڵ به‌ مانچێسته‌ر سیتی دۆڕا و ئه‌ویش ده‌ركرا، هه‌فته‌ی رابردووش دۆرتموند به‌رامبه‌ر تۆتێنهام شكستیهێنا و ئه‌ویش له‌ چامپیۆنزلیگ كرایه‌ده‌ره‌وه‌ و بۆ یه‌كه‌مجار دوای 13 وه‌رز، قۆناخی8ی چامپیۆنزلیگ هیچ تیپێكی ئه‌ڵمانیای تێدانییه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here