بایده‌میر: شه‌نگال و رۆژئاوای‌ كوردستان بابه‌تی‌ مان و نه‌مانه‌ 2 .

0
46

[ad_1]

خه‌ندان- خۆشناو حسێن

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایگه‌یاند، رۆژئاوای‌ كوردستان و شه‌نگال بابه‌تی‌ مان و نه‌مانی‌ میلله‌تێكه‌ و كه‌س به‌ دژایه‌تیكردنی‌ كورد سودی‌ پێناگات، داواشی‌ له‌ كوردانی‌ پارچه‌جیاوازه‌كان  كرد پێش حزبه‌كانیان بیر له‌ گه‌لی‌ خۆیان بكه‌نه‌وه‌.
 
ئه‌و وتانه‌ی عوسمان بایده‌میر، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی‌ پارته‌كه‌یدا هات له‌په‌رله‌مانی توركیا دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌.

بایده‌میر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  هێرشكردنه‌ سه‌ر شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستان داعش به‌هێزده‌كات، به‌ دژایه‌تیكردنی گه‌لی كورد”هیچ  قازانجێك به‌ده‌ست كه‌س ناگات.”

 

هه‌روه‌ها وتی،”بابه‌تی‌ رۆژئاوای كوردستان و شه‌نگال بابه‌تی‌ مان ونه‌مانی  میلله‌تێكه‌، با هه‌موو جیهان بزانێت كه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان گه‌لی كورددا نیه‌” .

 

“كێشه‌ له‌نێوان هه‌ندێك حزبی كوردیدا هه‌یه‌ بۆیه‌ من داوا له‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ده‌كه‌م پێش حزبه‌كه‌یان بیر له‌گه‌لی خۆیان بكه‌نه‌وه‌، داوای یه‌كێتی له‌ حیزبه‌كانیان بكه‌ن چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ببین به‌ یه‌ك ئه‌و كات دوژمنه‌كانمان ده‌ستی ئاشتی درێژی كورد ده‌كه‌ن” بایده‌میر وای وت.

عوسمان بایده‌میر، رونیكرده‌وه‌، “ئه‌م سه‌دساڵه‌ سه‌دساڵی ئازادی گه‌لی كورده‌و ئه‌گه‌ر گه‌لی كورد ئازادببێت ئه‌وكات گه‌لی تورك و فارس و عه‌ره‌بیش ده‌گه‌نه‌ دیموكراسی و ئاشتی و ئارامی”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here