بایرن میونشن ژمارەی پێوانەیی لە بۆندسلیگادا تۆمارکرد

0
151

..

رووداو – هەولێر

یانەی بایرن میونشن بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی بۆندێسلیگای ئەڵمانیا دوای بردنەوەی لە یانەی ڤۆڵفسبۆرگ بە نیو دەرزەن گۆڵ.
 بایرن پێنجەم جاری لەسەریەکە نازناوەکە دەباتەوە، هەروەها 27ەمین جارە نازناوەکە بەدەست دێنێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە و پیشتر هیچ یانەیەکی بەشداربووی خولەکە هێندە نازناوەی نەبردووەتەوە.
لە تۆڵەی کرانەوەی لە دوو پاڵەوانێتییدا، یانەی بایرن میونشن بە بەدەستهێنانی نازناوی بۆندێسلیگای وەرزی ئەمساڵ ئاوێکی بە بڵێسەی ئاگری دڵی هاندەرانی یانەکەیدا کرد.

ئەمە یاری نێوان بایرن میونشن و ڤۆڵفسبورگە، هەرچەندە یانە باڤارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یارییەکەی ئەنجامدا، بەڵام ئەم رێگر نەبوو لەبەردەم بردنەوە، بگرە بردنەوەیەکی گەورەشی بەدەستهێنا.

لە گێمی یەکەمدا لێدانێکی راستەوخۆی دەیڤد ئالابا تۆڕی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند و رێگەی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر خۆشترکرد.

هەر لەم گێمەدا رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بوونی خۆی لە یارییەکەدا سەلماند و دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ جارێگی دیکە گەڕایەوە پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکە.

لە گێمی دووەمدا، ئاریان رۆبن گۆڵی چوارەمیشی تۆمارکرد و ئەنجامەک تا دەهات زیاتر دەبو، دوای گۆڵەکەی رۆبن، لویس گۆستاڤۆ بەهۆی هەڵچونەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە دوایین 10 خولەکی کۆتاییدا تۆماس مولێر گۆڵێکی و جۆشوا کیمیچیش بە گۆڵێکی دیکە، کەرنەڤاڵێ گۆڵتۆمارکردن و بوونە پاڵەوانیان بە شەش گۆڵی بێوەڵام کۆتاییپێهێنا، پێش کۆتاییهاتنی خولەکە بە سێ گەڕ.

ئەمە جاری 27مینە بایرن دەبێتە و پاڵەوانی بۆندێسلیگا و پێنجەم جاریش بە دوای یەکدا، کە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە و هیچ یانەیەک لە ئەڵمانیا ئەم کارەی ئەنجام نەداوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here