به‌رپرسێكی دیكه‌ی یه‌كێتی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌

0
90

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ندێ كه‌سی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتی كوردیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد.

 

دیار موفتی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی، لە لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نامەی دەستلەکارکێشانەوەكه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌” ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی زۆر پشتگوێخرا و بێ كاریگه‌ر كرا له‌ چه‌ند بڕیار و دیدی كادیرانی پێشكه‌وتووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و هه‌موو بڕیاره‌ ڕاست و دروسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كرا به‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تایبه‌تی هه‌ندێ كه‌سی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و یه‌كێتی و كوردیان برد به‌ره‌و هه‌ڵدێری كاكی به‌ كاكی و هیچ ڕێزێكیان بۆ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن نه‌گرت”.

 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێ” من ناتوانم له‌ ئۆرگانێك كار بكه‌م به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌ بڕیاڕی هه‌ندێ بێ كاریگه‌ر بكرێ و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كه‌ خۆشه‌ویستی كادر و لایه‌نگر و هه‌وادار و ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی بوو توشی شكستێكی بێ وێنه‌ی بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و متمانه‌ و هیواو ئاواتانه‌ له‌ گۆڕ بنێن و من پێموایه‌ به‌ پلانی وڵاتانی دوژمن پلانه‌كانیان له‌ ناوخۆی یه‌كێتی جێبه‌جێ كرد و یه‌كێتی و خوێنی شه‌هیدانیان كرد به‌ قوربانی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تییه‌كانی خۆیان و كوردیش بێچاره‌تر له‌ جاران”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here