به‌نداوی‌ فورات؛ داعش شه‌ر بۆ شكاندنی‌ گه‌مارۆی‌ شه‌رڤانان ده‌كات 2 .

0
89

[ad_1]

ته‌بقه‌

خه‌ندان-خۆشناو حسێن

شه‌ری‌ سه‌خت له‌نێوان داعش و شه‌رڤانان له‌ته‌بقه‌ و ناوچه‌كانی‌ ده‌ورووبه‌ری‌ به‌رده‌وامه‌، داعش ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌مارۆیه‌ بشكێنێت كه‌ له‌به‌نداوی‌ فورات كراوه‌ته‌ سه‌ری‌.

به‌پێی‌ پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات، له‌گوندی‌ سه‌فسافه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی‌ ته‌بقه‌، شه‌ر به‌رده‌وامه‌ و شه‌رڤانان توانیویانه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بكوژن و ئۆتۆمبێلێكی‌ دۆشكه‌ هه‌ڵگر تێكبشكێنن.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، له‌و سێ گه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ كۆنترۆڵكرایه‌وه‌، شه‌ر به‌رده‌وام بووه‌و 20 چه‌كداری‌ داعش كوژراون كه‌ ته‌رمه‌كانیان له‌ ده‌ستی‌ شه‌رڤاناندایه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌ك و ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ستی‌ شه‌رڤانان.

شه‌رڤانانی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ـێ‌،  سێ گه‌ره‌كی‌ ته‌بقه‌-یان كۆنترۆڵكردو چه‌كدارانی‌ داعش-یان له‌به‌نداوی‌ فورات گه‌مارۆدا.

ئه‌و سێ گه‌ره‌كه‌ دوایین گه‌ره‌كه‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ ته‌بقه‌ بوون شه‌رڤانان به‌ره‌و به‌نداوی‌ فورات پێشره‌وییان كرد.

عه‌بدولقادر هێڤیدلی فه‌رمانده‌ له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو رایگه‌یاند “شه‌ڕڤانان له‌سه‌دا 90ی شارۆچكه‌ی ته‌بقه‌یان رزگاركردووه‌، له‌ 48 كاتژمێری رابردوودا توانیومانه‌ هێڵی به‌رگری داعش له‌شارۆچكه‌كه‌ تێكبشكێنین و نۆ گه‌ڕه‌ك رزگاربكه‌ین”.

باسی‌ له‌وه‌شكردبوو، چه‌كدارانی داعش له‌ سێ گه‌ره‌كی شارۆچكه‌كه‌ و به‌نداوی فورات گه‌مارۆدراون و له‌كاتێكی نزیكدا “مژده‌ی رزگاركردنی ته‌واوی ته‌بقه‌ بۆ گه‌لی سوریا راده‌گه‌یه‌نین”.

تەبقە دەكەوێتە دووری 40 كیلۆمەتر لە خۆرئاوای رەققەو لەساڵی 2014 دا چەكدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر بەنداوی ئەو ناوچەیە كە لەهەمانكاتدا بە ” بەنداوی فوڕات” ناسراوە لەگەڵ بنكەیەكی ئاسمانی نزیك لەو شارە. 

ئۆپەراسیۆنی هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی دەكرێـت، بۆ گه‌مارۆدانی‌ شاری رەققەیە. لەئێستاشدا شەڕڤانان بەتەواوی گەمارۆی ئەو شارەیان داوەو لەناوچەكانی دەوروبەری دایانبڕیوە.

قۆناغی چوارەمی‌ ئۆپەراسیۆنەكە، له‌ 13 ی‌ نیساندا لە دوو میحوەرەوە (رۆژهەڵات و رۆژئاوا) راگەیەنراوە و ئامانجەكەی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ دەیان گوندی وادی جەلاب و گوندەكانی باكوری شاری رەققەیە.

لەمانگی تشرینی دووەمی‌ 2016 ەوە ئۆپەراسیۆنی گەمارۆدانی رەققە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات كەلەلایەن ئەمەریكاوە پشتیوانیان لێدەكرێت دەستیپێكردووە.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here