سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركووك ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى پارێزگاكه‌ى ده‌ركرد.
سه‌رچاوه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاند “عه‌قید ئه‌فراسیاو كامل گوته‌بێژى پۆلیسی كه‌ركووك، دواى ئه‌وه‌ى په‌یكه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری كۆچكردووى یه‌كێتى له قه‌ڵاى شاره‌كه دانا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمى وه‌ربگرێت، هێزه‌كانى دژه تیرۆری عێراق ده‌ستگیریان كرد و دواى چه‌ند كاتژمێرێك ئازادیان كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆ فه‌رمانى دا، عه‌قید ئه‌فراسیاو له پۆستى گوته‌بێژى فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركووك دوور بخاته‌وه.
پێشتر له شارى كه‌ركووك، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یكه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق دانرا، به‌ڵام زۆرى پێنه‌چوو له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه په‌یكه‌ره‌كه لابرا و دواتر میدیاكانى یه‌كێتى بیانووى ئه‌وه‌یان هێنایه‌وه، كه گوایه شوێنى په‌یكه‌ره‌كه گونجاو نه‌بووه.