به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون له‌ 26 شارۆچكه‌ نه‌دراوه‌ته‌ به‌ربژێره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی هه‌ده‌په

0
298

 میتهات سانجار، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی مێردین به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م باڵەخانەی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی سازكرد
میتهات سانجار، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی مێردین به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م باڵەخانەی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی سازكرد

رووداو-ئه‌نقه‌ره‌ 

به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ رایانگه‌یاند، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له‌ 26 ناوچه‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی ده‌ستبه‌كاربوونیان نه‌داوه‌ته‌ به‌ربژێره‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانیان.  

میتهات سانجار، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ بازنه‌ی مێردین به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی پارته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م باڵەخانەی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانی سازكرد و ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی ده‌سته‌كه‌ كرد، ئەوەش لە بەرامبەر بڕیاری پێنه‌دانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون بە هەندێک بەربژێری سەرکەوتووی پارتەکەی، لەبەرئەوەی ئەو کەسانە پێشتر ناویان له‌ لیستی دوورخراوه‌كاندا هەبووە به‌پێی بڕیارنامه‌كانی باری نائاسایی. 

میتهات سانجار گوتی “تانه‌ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین. نه‌ده‌بوو ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م جۆره‌ بڕیاره‌ بدات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌هه‌ندی یاسایی نییه‌. به‌پێشكه‌شكردنی تانه‌ ده‌بینه‌ به‌شێك له‌ رێگەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌. هێشتا كات زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی زیانه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه‌”. 

میتهات سانجار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی ده‌ستبه‌كاربوون نه‌دراوه‌ته‌ به‌ربژێره‌ هه‌ڵبژێرداوه‌كانیان له‌ 26 ناوچه‌ی توركیادا، به‌ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانیی ئامه‌د و مێردینیشه‌وه‌. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here