" بووه‌ پله‌ نایاب و قوڕی کردە سەر خۆی"

0
203

یانه‌ی سكا خابارۆڤسك
یانه‌ی سكا خابارۆڤسك

رووداو – هه‌ولێر

یانه‌یه‌كی رووسیا بۆ خولی نایابی وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وت، به‌ڵام به‌هۆی دووریی شوێنه‌كه‌ی، خۆی و یانه‌كانی دیكه‌شی دووچاری كێشەیەکی گەورە‌ كرد.

یانه‌ی سكا خابارۆڤسك، دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی ئۆرینبێرگ له‌ یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا، بۆ خولی نایابی رووسیا سه‌ركه‌وت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه‌ بۆ نایاب، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ خۆی و بۆ یانه‌كانی دیكه‌ش.

یانه‌ی سكا خابارۆڤسك، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی خۆیدا بۆ نایاب سه‌رده‌كه‌وێت، شوێنه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی باشووری رۆژهه‌ڵاتی رووسیایه‌، به‌ جۆرێك 8300 كیلۆمه‌تر له‌ مۆسكۆی پایته‌خت دووره‌، هه‌روه‌ها 8800 كیلۆمه‌تر له‌ شاری سان پێترسبێرگه‌وه‌ دووره‌.

ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ تیپه‌كه‌ یارییه‌ك به‌رامبه‌ر یه‌كێك له‌ تیپه‌كانی مۆسكۆ ئه‌نجامبدات، ئه‌وا پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ 16 هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ ببڕێت له‌ نێوان شاری خابارۆڤسك و مۆسكۆدا، ئه‌و دوورییەش‌ ده‌بێته‌ 18 هه‌زار كیلۆمه‌تر، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زینیت سانپێترسبێرگ، یان یانه‌یه‌كی شاری سان پێترسبێرگدا یاریی بكه‌ن، كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شتی تیپه‌كانی دیكه‌ش بۆ خابارۆڤسك به‌ هه‌مان شێوه‌ دێوزمه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر له‌ مۆسكۆوه‌ به‌ فڕۆكه‌ بچێته‌ ئه‌و شاره‌، كه‌ له‌ سنووری چینه‌وه‌ نزیكه‌، پێویستت به‌ 10 كاژێر ده‌بێت.

هاوكات بۆ جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته‌ یاوه‌ریی تیپه‌كه‌یان بكه‌ن له‌ گه‌شت و یارییه‌كانیدا، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی گه‌شت به‌ فڕۆكه‌ زه‌حمه‌ته‌ و كاتێكی زۆری ده‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ریش بچنه‌ مۆسكۆ، ئه‌وا بۆ چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ 10 رۆژیان پێویسته‌.

یانه‌ی سكا خابارۆڤسك ساڵی 2002 دامه‌زراوه‌ و یه‌كه‌مجاره‌ ئه‌و جۆره‌ كێشانه‌ی دووچار ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بۆ ریزی یانه‌ نایابه‌كان سه‌رده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here