بوڵدان: پارتی دیموكراتی گەلان لە 65 ناوچە براوە بوە .

0
296

خەندان-

پەروین بوڵدان رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی هەدەپە 65 سەرۆك شارەوانی لە باكوری كوردستان بردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا سەرۆک شارەوانیەکانی هەدەپە بەڵگەنامەی دەستبەکاربونیان پێنەدراوە.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) رایگەیاند:”سەرەڕای ساختەكاریەكان، هەدەپە 65 سەرۆک شارەوانی لە باکوری کوردستان بردوەتەوە، پارتی دەسەڵاتدار لە چەندین ناوچە ساختەكاری كردوە و شكستی هێناوە، بەڵام بەناوی قەیومی مۆدێرنەوە دەیەوێت دەنگەكانی هەدەپە كاریگەری نەمێنێت”.

دەزگای هەڵبژاردنەكان دەیەوێت ئەحمەد تورك بە بیانوی زیادبونی تەمەنی لە سەرۆكایەتی شارەوانی مێردین دوربخەنەوە

 

هاوسەرۆكی هەدەپە رەخنەی لە دەزگای هەڵبژاردنەكانی توركیا گرتو وتی:”بێلایەنی خۆی لەدەستداوە، دەیانەوێت ئەحمەد تورك بە بیانوی زیادبونی تەمەنی لە سەرۆكایەتی شارەوانی مێردین دوربخەنەوە و كاندیدی پارتی دادو گەشەپێدان لە شوێنەكەی دابنێن”.

دوێنێ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا بڕیاریدا سەرجەم ئەو كاندیدانەی پێشتر بەپێی یاسای (قەییومیەكان) لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە سەرەڕای ئەوەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی توركیا زۆرینەی دەنگیان لە شارەكانیاندا بەدەستهێناوە، فەرمانی دەستبەكاربونیان پێنەدرێت. 

سەرەڕای ئەوەی لە هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا سەركەوتوبون، پێنج كاندیدی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە شارە كوردیەكانی باكور فەرمانی دەستبەكاربونیان پێنادرێت و لیژنەی باڵای هەلبژاردنەكانی توركیاش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە  پێشتر ئەو كاندیدانە بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی توركیا و یاسای (قەییومەكان) لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە. 

كاندیدەكانی پارتەكەی ئەردۆغان شوێنی ئەو كاندیدە براوانە دەگرنەوە

 

لە بڕیارەكەی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیادا ئاماژە بەوەشكراوە،لە بری ئەو كاندیدە براوانە، ئەو كاندیدانەی بە پلەی دوەم لەو ناوچانەدا سەركەوتوبون، كە لە سەرجەم شارەكاندا كاندیدانی ئاكپارتی بە رابەرایەتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا پلەی دوەمیان بەدەستهێناوە فەرمانی دەستبەكاربونیان بۆ دەردەكرێت.

لەو بارەیەوە، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) راگەیندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رایگەیاند “لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان پێگەی خۆی وەك دامەزراوەیەكی بێلایەن لەدەستداوە” و ئاماژەی بەوەشكرد “ئەو بڕیارەی لیژنەی هەڵبژاردنەكان لەگەڵ یاسا و ویژدان و رەوشتدا ناگونجێت”.

راشیگەیاند، ئەو بڕیارە لە بنەڕەتەوە عەیبەیە و لەگەڵ پەیڕوەكانی دیموكراسیدا ناگونجێت و”بە زوترین كات سكاڵای یاسایی سەبارەت بەو بڕیارە لایەنگریانەی لیژنەكە تۆماردەكەین”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here