بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لە هاتوچۆی هەولێر راگیرا .

0
6

خەندان-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لە هاتوچۆی هەولێر راگرت.

ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاند، لەلایەن کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لە ئێستا بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لە هاتوچۆی هەولێر راگیراوە.

دوێنێ چوارشەممە هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاردراوە بە كاركردن بە سیستمی تایبەت (VIP) بۆ جێبه‌جێكردنى مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەرامبەر 100 هەزار دینار، بەڵام ئەو بڕیارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی گەورەی هاوڵاتیانی بەدوای خۆیدا هێنا و بەتوندی رەەخنە لەو بڕیارە گیرا.

پێشتر فازڵ حاجی، وته‌بێژى هاتوچۆی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاندبوو، بەشی VIP لە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان کراوەتەوە بۆ جێبه‌جێكردنى مامەڵەی ئەو كەسانەی بۆ تۆماركردن، نوێكردنەوەی مۆڵەت و ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەكانیان سەردانیان دەكەن، كه‌ تێیدا سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانیان به‌ ئاسانى و له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا بۆ ته‌واو ده‌كرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکردووە، و ئەو کەسانەی دەچنە بەشی VIP  بڕی 100 هەزار دیناریان لێوەردەگیردرێت.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here