بڕی باران بارین 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێم 5 .

0
3

خه‌ندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و لە شارۆچکەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆکیش ٧٠ ملم باران باریوە کە زۆرترین رێژەیە.

لە شارۆچکەی رانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانیش 61.5 ملم باریوە کە زۆرترین رێژەیە لەو پارێزگایە، لە سلێمانیش بڕی 57.4 ملم باران باریوە، لە هەریەک شارۆچکەکانی دوکان و بازیان و قەڵادزێ و ماوەت و سەرکەپکان و هەڵشۆ زیاتر لە 40 ملم باران باریوە.

هەروەها لە پارێزگای هەولێریش لە مێرگە سوور 57 ملم باریوە کە زۆرترین رێژەیە لەو پارێزگایە، هەروەها لە پیرمام 51.1 ملم باران باریوە، لە سۆران و هیران و بارزان و مێرگە سوریش زیاتر لە ٤٠ملم باران باریوە.

لە پارێزگای دهۆکیش لە قەزای ئاکرێ زۆرترین رێژە باریوە کە 47.2 ملم باریوە و لە پارێزگای هەڵەبجەش لە تەوێڵە 48.3 ملم باران باریوە کە زۆرترین رێژەیە لەو پارێزگایە. 

 



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here