رووداو – هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر له تۆپی پێ سۆران تاهیر به هۆی قوتدانه‌وه‌ی زمانی له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له یه‌كێك له یاریگه‌ی تیپه میللییه‌كاندا كۆچی دواییكرد، ئه‌مڕۆ په‌یامنێری رووداو له پرسه‌كه‌ی ئاماده‌بوو، یه‌كێك له نزیكترین كه‌سه‌كانی یاریزانه‌كه‌ش له په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌واڵه وه‌رزشییه‌كانی رووداودا باس له هۆكاری دیكه‌ی مردنه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، تاوه‌كو چه‌ند رۆژێكی دیكه هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه روون نابێته‌وه.
سۆران کە تەمەنی 24 ساڵ بوو، پێشتر لە چەند بۆنەیەکدا درێسی یانەی هەولێری پۆشی بوو، بەڵام شەوی رابردوو لە یاریگەیەکی بچووکی شەش یاریزانیدا دوای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەشداری لە یارییەکی دۆستانەدا دەکات، لە ناوەراستی یارییەکەدا سۆران زمانی قووت دەدات و گیانی لەدەستدەدات.
سۆران تاهیر لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە یانەی هەولێرەوە کرد، دواتر لە تیپە جیاوازەکانی یانەی هەولێر یاری کردووە و لە ساڵی 2012ـدا بە باشترین یاریزانی خولی لاوانی کوردستان دەستنیشانکرا.
لە ماوەی کەمتر لە ساڵێكدا، ئەمە دووەم یاریزانی یانەی هەولێرە گیان لەدەستدەدات، دوای ئەوەی لە رۆژی 10/10ی ساڵی رابردوو ساڵح محەممەد ناسراو بە ساڵح ماریۆ بەهۆی وەستانی گورچیلەکانییەوە گیانی لەدەست دا.