بێگەرد تاڵەبانی: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پەرلەمان کارا دەکەینەوە

0
219

پەرلەمانی کوردستان
پەرلەمانی کوردستان

رووداو- هەولێر

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێشنیازەكانیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، بەپێی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە‌. گوتیشی “ئەوەی جەختمان لەسەر كردووەتەوە، ئەوەیە پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەلای بزووتنەوەی گۆڕان بمێنێتەوە”.

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ‌و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حیزبە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “پێشنیازەكانمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان تەواو یاساییە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بووە‌، ئەوەی پێشتر وەك پێشنیازی ئێمە لەهەندێ‌ دەزگای راگەیاندندا بڵاوكراوەتەوە، بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بەو جۆرە نییە”. 

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی گوتی: “ناشمەوێ‌ ناوەڕۆكی پێشنیازەكانمان ئاشكرا بكەم، بەڵام ئەوەی دەمەوێ‌ جەختی لەسەر بكەمەوە ئەوەیە، پێشنیازەكانمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، بەپێی یاسا ‌و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بووە، پێویستە ئەوەش روون بێت كاراكردنەوەی پەرلەمان بەهەر میكانیزمێك بێت، براوە و دۆڕاوی تێدا نییە ‌و نابێت”.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان گەشبین نییە بە كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ‌و دەشڵێت: “بەداخەوە لای هەموو حیزبەكان خواستێكی گەورە نابینم بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان”.

لەماوەی رابردوودا، یەكێتی چەند پێشنیازێكی كردووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان، هەر چەندە یەكێتی بەفەرمی ناوەڕۆكی پێشنیازەكانی ئاشكرا نەكردووە، بەڵام ئەوەی باس دەكرێت، یەكێك لە پێشنیازەكان گۆڕینی د.یوسف محەممەدە بە پەرلەمانتارێكی دیكەی گۆڕان.

لەسەرەتاكانی مانگی 10ی ساڵی 2015، خۆپیشاندان ‌و ئاڵۆزی لەسنووری پارێزگای سلێمانی دروست بوو، هێرشكرایە سەر چەند بارەگایەكی پارتی ‌و سوتێندران، پارتیش بزووتنەوەی گۆڕانی تۆمەتباركرد بەوەی دەستی لەو خۆپیشاندانانەدا هەیە‌ و بەوەش پەیوەندییەكانی ئەو دوو حیزبە گرژی تێكەوت، سەرنجام لە12-10-2015 رێگری لە د.یوسف محەممەد سەرۆكی پەرلەمان كرا بگەڕێتەوە هەولێر بۆ سەر كارەكەی، لەو كاتەشەوە پەرلەمان لەكارخراوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here