بەرامبەر حکومەت دەچێتە کێبڕکێوە شاسوار عەبدولواحید: ئەوەی ئەوان بە دو ملیۆن دۆلار دەیکەن، من بە 20 ھەزار لە سماقوڵی دەیکەم 3 .

0
25

خەندان-

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەگەر رێگیری لێنەکرێت لە ماوەی 12 کاتژمێردا دەتوانێت رێگای سماقوڵی چاکبکاتەوە، کە ئێستا رێگایەکی دژوارە بۆ هاتوچۆکردن.

رێگای سماقوڵی، كە پارێزگای هەولێر بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە لە ئێستادا بەهۆی روخانی پردی رێگاکەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆکردنی هاوڵاتیان دروستبوە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە نوسینێکدا لەناونیشانی “ئەم موزایەدەیەشمان لێ قبوڵ بکەن”، نوسیویەتی، “هیوادارین حکومەت وەک ئەوەی خۆی رێگاکە چاک ناکات، رێگریشمان لێ نەکات بۆ چاکردنەوەی”.

بە 12 کاتژمێر رێگاکە چاکدەکەمەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، “من وەک ئەندازیارێک و لە ماوەی 12 کاتژمێردا رێگای سماقوڵی چاک دەکەمەوە”.
 
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، “لە بری ئەوەی بڵێن دو ملیۆن دۆلاری تێ دەچێت، ئێمە بە دو دەفتەر دۆلار چاکی دەکەین و خۆشمان پارەکەی دەدەین”.

زیاتر لە سێ ساڵە رێگای سماقوڵی کێشەی کە رێگای سەرەکی هاتوچۆی هاوڵاتیانی دو پارێزگای هەرێمی کوردستانە، بەتایبەت دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و گرتنی رێگای کەرکوک- هەولێر.

عەیبە سێ ساڵە ئەو رێگایە ئاوهایە و حکومەتێک نەتوانێت چارەسەری بکات

 

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، “عەیبە سێ ساڵە ئەو رێگایە ئاوهایە و حکومەتێک نەتوانێت چارەسەری بکات، لە کاتێکدا رۆژانە هەزاران هاوڵاتی لە نێوان سلێمانی و هەولێر و هەروەها بۆ پشدەر و بتوێن بە کاری دەهێنن.”

راشیگەیاندوە، “رۆژی سێشەممە وەک ئەندازیارێک لەگەڵ تیمێکی خۆماندا دەچینە ئەوێ و لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 7:00ی ئێوارە رێگاکە چارەسەر دەکەین”.

لەگەڵ بارینی باراندا ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرزبوەتەوە بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست دەکات و دەبێتە ھۆی ڕوداوی ھاتوچۆ، هاوکات بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبیلانەی بە سەر پردەکەدا دەپڕنەوە بەهۆی تەڕبونەوە مەکینەکانیان لەکاردەکەون.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here