بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان یەکلابوونەتەوە

0
19

 ئەمڕۆ رێواز فایەق، سەردانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان (پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو)ـی کرد
ئەمڕۆ رێواز فایەق، سەردانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان (پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو)ـی کرد

رووداو – هەولێر 

رۆژی 18ی شوبات پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و لایەنەکانیش بەربژێرەکانیان بۆ ئەو پۆستانە دیاریکردوون. 

سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 18ی شوبات پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێرێت، لایەنەکانیش بەربژێرەکانی خۆیان بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دیاریکردوون.
رێواز فایەق و بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەربژێرن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و تاوەکو ئێستاش هیچ یەکێکیان بە فەرمی لەلایەن حیزبەکەیانەوە وەک تاکە بەربژێر بۆ ئەو پۆستە یەکلانەکراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12-2-2019 رێواز فایەق، سەردانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان (پارتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو)ـی کردووە، ئەمەش وەک وەک ئاماژەی تەواو بۆ رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی و ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان لە رۆژی 18-2-2019. 
لە سەردانەکەدا رێواز فایەق پابەندی حیزبەکەی بۆ رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی دووپاتکردووەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پەرلەمانتاری پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەربژێری پارتی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامییە.
لەبارەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش کە بڕیارە بدرێتە پێکهاتەی تورکمان، تا ئێستا ئایدن مەعرووف، پەرلەمانتاری بەرەی تورکمانی و مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری لیستی چاکسازی تورکمانی بەربژێرن.
مونا قەهوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی تورکمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە ئەو بەربژێری پێکهاتەی تورکمانە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاردرا رۆژی 18-2-2019 پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کۆببێتەوە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here