بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی 300 مێگاوات زیاد دەبێت

0
19

وەزارەتی کارەبا

رووداو-هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی كارەبا نزیكەی 300 مێگاوات زیاد دەبێت‌ و كاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی پێدانی كارەبای نیشتمانی.

حەمەئەمین هەورامانی، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بەرهمهێنانی كارەبا لە وێستگەی خورمەڵە زیاد دەبێت ‌و گوتیشی “زیادبوونەكە نزیكەی 300مێگاوات دەبێت، بو جۆرەش بەرهەمهێنانی كارەبا تەنیا لە وێستگەی خورمەڵە بۆ زیاتر لە 900مێگاوات بەرز دەبێتەوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش كرد بەرهەمهێنانی كارەبا ئێستا نزیكەی سێ هەزار مێگاواتە “لە كۆتایی ئەم مانگەش بۆ سێ هەزار‌ و 300مێگاوات زیاد دەبێت.

وەزارەتی كارەبا نزیكەی 1ملیۆن ‌و 550هەزار هاوبەشی هەیە، ئێستا بەهۆی زۆری خواست لەسەر بەكارهێنانی نزیكەی 10كاژێر كارەبا دەدرێتە هاوبەشانی.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here