بەرپرسی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودان دەستی لەکارکێشایەوە 1 .

0
414

خەندان-

میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، سەڵاح قوش، بەرپرسی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودان دەستی لەکارکێشایەوە.
 
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ شەممە سەڵاح قوش، بەرپرسی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری سودان دەستی لەکارکێشایەوە.

تەلەفزیۆنی سودانیش رایگەیاندوە، عەبدلفتاح بورهان، سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر واژۆی لەسەر دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆکی دەزگای ئاسایش و هەواڵگری کردوە.

دەستلەکارکێشانەوەی هەریەک لە عەوز بن عەوف، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی راگوزەر و جێگرەکەی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری تەنها یەک رۆژ پاش دورخستنەوەی عومەر بەشیری سەرۆکی سودان هات کە لەلایەن وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە دورخستنەوەی لەدەسەڵات راگەیەندرا.

دورخستنەوە و دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسە سەربازییەکانی سودان بەهۆی فشاری بەردەوامی خۆپیشاندەرانەوەیە کە داوای دەسەڵاتێکی مەدەنی دەکەن و داوادەکەن دەسەڵاتی سیاسی لەدەستی ئەنجومەنی سەربازی تازە دروستکراو دەربهێنرێت و بگەڕێنرێتەوە دەستی خەڵک.

لە ماوەی رابردوشدا هەریەک لە نەتەوە یەکگرتوەکان و یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا داوایانکردبو دەسەڵات رادەستی خەڵکی مەدەنی بکرێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here