بەرپرسێکی بەدر: کورد 91 پۆستی پۆلیسی کەرکووکی لەدەستە

0
120

 محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر
محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر

رووداو-هەولێر 

بەرپرسێکی رێکخراوی بەدر هۆشداریی دەداتە وەزارەتی ناوخۆ لە گوێگرتن لە بەرپرسانی کوردی کەرکووک و، رایدەگەیێنێت، کورد 91 پۆستی پۆلیسی کەرکووکی لەدەستە و، بڕیاریشە بۆ زیادکردنی پۆستەکانیان شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووک بکات. 

محەممەد مەهدی بەیاتی، بەرپرسی میحوەری باکووری رێکخراوی بەدر بەسەرۆکایەتی هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەردانی کەرکووک دەکات، چونکە پارتە کوردییەکان لای بەشێک لە بەرپرسانی وەزارەتەکە سکاڵایان کردووە، بەوەی لە پۆستەکانی پارێزگاکە مافیان خوراوەو، ستەمیان لێکراوە.

ئەو بەرپرسەی رێکخرای بەدر دەڵێت: “پروپاگەندەی پارتە کوردییەکان بەوەی پەراوێزخراون، جێگەی پێکەنینە، چونکە ئێستا ئەفسەرانی کورد 91 پۆستیان لە پۆلیسی کەرکووک بەدەستەوەیە، بەڵام عەرەب 21 پۆست و تورکمانیش 18 پۆستیان هەیە”.

محەممەد بەیاتی دەڵێت، بەپێی زانیارییەکانیان ئەو شاندەی وەزارەتی ناوخۆ دێن، بۆ ئەوەی پۆستی دیکە بدەنە کورد و، بۆیان بکەنە 100، یاخود 150 پۆست، تاوەکو رازیان بکەن، بەیاتی دەپرسێت “ئایا ئەمە ستەم و چەوسانەوەی تورکمان و عەرەب نییە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here