بەرپرسێکی سعودیە پێی وایە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە کوژرانی خاشقچی دەستوەردانی دەرەکییە

0
10

سەرۆکی لیژنەی مافەکانی مرۆڤی سعودیە بەندەر بن محەمەد عەیبان هەر لێکۆڵینەوەیەکی نێودەوڵەتی ڕەت کردەوە سەبارەت بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی و وتی ئەوە دەستوەردانی دەرەکییە و هەموو ئەوانەی بەرپرس بوون لە کوژرانی خاشقچی لە سعودیە ڕووبەڕووی سزای خۆیان دەبنەوە.

ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی ڕەخنەیەکی زۆری لە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان دەگرت و بەو هۆیەوە لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا، ئەوەش بووە هۆی توڕەبوونێکی جیهانی لە سعودیە و زیانی گەیاند بە پێگەی شازادە محەمەد لەسەر ئاستی نێودەڵەتی.

لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤدا عەیبان وتی تاوانبارانی ئەم تاوانە تا ئێستا لەگەڵ پارێزەرەکانیاندا ئامادەی سێ دانیشتن بوون، بەڵام ناوی تاوانبارەکان و هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.’

جێی ئاماژەیە 36 وڵاتی جیهان بە هەموو وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپاوە هەفتەی ڕابردوو داوایان لە سعودیە کرد هاریکار بێت لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆسیەکە.

بەڵام عەیبان وتی سعودیە قبوڵی ناکات دەست وەربدرێتە کاروباری ناوخۆ و سیستمە دادوەرییەکەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here