بەرگری شارستانی هۆکاری سوتانی ماڵەکەی هەولێر ئاشکرادەکات .

0
309

خەندان-

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئاگرکەوتنەوەی ماڵەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر بەهۆی بەتاڵکردنی تەنکی نەوتەوە بوە.

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەڵاحەدینی شاری هەولێر ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن 24 ساڵ گیانیلەدەستدا، کرێکارێکیش کە ویستویەتی ئاگرەکە بکوژێنێتەوە برینداربوە.

بێوار زەید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، ئەو ماڵە لە كاتی ماڵ گواستنەوەدا تەنها تەنکی نەوتەکەیان ماوە بەتاڵی بکەن و لەوکاتەدا ئاگر کەوتوەتەوە، لە ئاکامدا ئاگرەکە تەشەنەی کردوە و تەواوی ماڵەکە سوتاوە.

وتیشی، تەنها ئەو دو منداڵە و دایکیان لەماڵ بون و منداڵەکان لە ژورەوە بون، بەڵام پێش ئەوەی ئاگرەکە بۆ تەواوی ماڵەکەتەشەنە بکات هێزەکانی بەرگری شارستانی دو منداڵەکەیان رزگارکردوە.

 

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here