بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانن لە داهاتووی رۆژئاوای کوردستان

0
14

لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەتەوە

رووداو-واشنتن

بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆبوونەوە و تاووتوێی چارەنووسی رۆژئاوای کوردستانیان کرد. دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەندامانی کۆنگرێس نیگەرانن کە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا هاوشێوەی عێراق ببێتە هۆکاری دروستبوونی پشێوی. 

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاندووە، هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە سووریا نەکشاوەتەوە، تەنیا هەندێک کەرەستەی سەربازییان کشاندووەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆژی هەینی رایگەیاند، پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەستیپێکردووە.

كه‌شتی كیراسارج، کەشتییە زه‌به‌لاحە رۆژی هه‌ینی به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وت تاوەکو یارمه‌تی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ بدات کە سه‌دان سه‌ربازی مارێنز، هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جه‌نگی له‌سه‌ربوو.

كۆڵۆنێڵی ئه‌مریكی شۆن رایان، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانان دژی داعش، ده‌ڵێت، پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا -یاخود رۆژئاوای كورستان- ده‌ستپێكردووه‌. هیچ ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی كات و رێڕه‌وی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان ئاشكرانه‌كردووە.

ئه‌مه‌ش جێبه‌جێكردنی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌، كه‌ مانگی رابردوو دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب تەیب ئه‌ردۆغان، ده‌ریكرد. له‌ واشنتن ئه‌م بڕیاره‌ دژایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرێت له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارته‌كه‌وه له‌ كۆنگرێس. 

رۆژی هه‌ینی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن سه‌ردانی كۆنگرێسیان كرد، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌ندامانی كۆنگرێس. به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌، هه‌ندێك ئه‌ندامی كۆنگرێس له‌ هه‌ردوو پارته‌كه‌ گوتیان هێشتا پرسیاری زۆریان بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه‌. 

یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌، ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا چی به‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا دێت كه‌ شانبه‌شانی ئه‌مریكییه‌كان دژی داعش شه‌ڕیانكرد. 

پسپۆڕێكی سه‌ربازی ئه‌م كشانه‌وه‌یه‌ی تره‌مپ به‌راورد ده‌كات به‌ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا  له‌لایه‌ن ئۆباماوه‌ له‌ عێراق كه‌‌به‌دوایدا ناسه‌قامگیری زیاتر دروستبوو. 

مایكڵ پرێجنت، پسپۆڕی كاروباری سه‌ربازی، بۆ رووداو گوتی: “”سه‌رۆك له‌ ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی له‌ پێشه‌ و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشی بۆ دروستبووه‌، هه‌مان ئه‌و شته‌ی به‌هۆیه‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆك ئۆباما ده‌گرت. سه‌رۆك ده‌ڵێت ئۆباما عێراقی زوو جێهێشت و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش. سه‌رۆك خۆی خستووەته‌ بارودۆخێكه‌وه‌ كه‌ بۆ هه‌مانشت ره‌خنه‌ی لێبگرن.”

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، باڵاترین راوێژكاری كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن، له‌ ئیسرائیل روونیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا به‌مزووانه‌ ناكشێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌واڵی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان رۆژی هه‌ینی له‌واشنتن جێگه‌ی سه‌رسووڕمانی زۆر كه‌سبوو.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له‌ كۆشكی سپی گوتی: “باسی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك بۆ كشانه‌وه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه‌ له‌ سوریا به‌جۆرێك ده‌بێت كه دڵنیابین داعش تێكشكاوه و ناتوانێت خۆی نوێبكاته‌وه و‌ دیسانه‌وه‌ ببێته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌.” 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here