بەفر رێگای 778 گوندی چوار شاری باکووری کوردستانی داخستووە

0
11

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای 373 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون

رووداو-وان 

به‌ هۆی به‌فربارین و ره‌هێڵه‌وه‌، رێگای 778 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ شارەکانی وان، به‌دلیس، مووش و جۆڵەمێرگ لە باکووری کوردستان داخراون.

سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له‌ سه‌رتاسه‌ری پارێزگاکە، رێگای 373 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون. له‌ جۆڵەمێرگیش رێگای 169 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هۆبه‌ی 114ی رێگاوبان به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای جۆڵەمێرگ-شرناخ كه‌ به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی به‌فر له‌ چه‌ند خاڵێكی جیاوازەوە داخراوه‌.

هەروەها رێگای 236 گوند و ناوچەی نیشتەجێبوون لە شارەکانی بەدلیس و مووش بەهۆی بەفرەوە لەبەردەم هاتووچۆی هاونیشتمانیاندا داخراون. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here