بەهۆی تەقینەوە لە نانەواخانەیەکی پاریسدا 2 کەس کوژراون و 47 کەس بریندار بوون

0
37

کاربەدەستانی فەرەنسا دەڵێن دوو ئەندامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەست داوەو 47 کەسی تریش بریدنار بوون لە ئەنجامی ئەو تەقینەوە بەهێزەی کە بڕوادەکرێت بەهۆی لێچوونی گاز لە نانەواخانەیەکی پاریس ڕۆژی شەممە ڕوویدا کە بوو بە هۆی شکانی پەنجەرەو دەرگاکان و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکان.

کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە قوربانییە بریندارەکانیان لە پەنجەرەکانەوە هێنایە دەرێ و شەقامەکەیان چۆڵ کرد.

ئۆفیسی داواکاری گشتی پاریس دەڵێت دوو کارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەو تەقینەوەیەدا کوژراون و ئامارەکەی پێشتری ڕاستکردەوە کە لەلاین وەزیری ناوخۆوە ڕاگەیاندرابوو 4 کەس کوژراون.

کاربەدەستان دەڵێن 10 کەس لە بریندارەکان ڕەوشیان خراپە بەڵام 37 کەسەکەی تر برینەکانیان سوکن.

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here