بەهۆی هێرشێکەوە لە مالی 8 سەربازی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی نێودەوڵەتی کوژران

0
53

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مالی ڕایگەیاند لەئەنجامی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکدا لەنزیک گوندێکی نزیک باکووری مالی هەشت سەربازی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی کوژران و کۆمەڵێکی دیکە برینداربوون.

هێشتا نەزانراوە ئەو چەکدارانە کێبوون هێرشەکەیان ئەنجامداوە. هێزەکانی پاراستنی ئاشتی و هێزەکانی فەڕەنسا لە باکووری مالی جێگیربوون بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵە ئیسلامییە چەکدارە توندڕەوەکانی ناوچەکە کە بە هەڕەشەیەکی گەورە دادەنرێن لەسەر ئاسایشی ئەو ناوچانەی ئەفریقا.

نوێنەری هێزەکانی پاراستنی ئاشتی وتی پێکدادانەکە لە نزیک گوندی ئاڵکێڵهوک بووە دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر چەکداری نەناسراو بە ئوتومبێلی پڕ چەکەوە هێرشیان کردووە.

وتیشی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە بەڵام هەشتیان کوژراون و کۆمەڵێکی دیکەیان برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here