بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێک خۆی سووتاند

0
222

رووداو
رووداو

رووداو – هەولێر

لە گوندی حاجی وسووی سەر بە ناحیەی دێگەڵە، “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی”، ژنێک خۆی سووتاند و بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەشی گیانی لەدەستدا.

رائید ئاراس، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو هاوژین لە گوندی حاجی وسوو، ژنەکە خۆی سووتاندووە و بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەکەشی گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە گوتیشی: هاوژینی ژنەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و بەپێی ماددەی 408 لەیاسای سزادانی عێراقی و بەپێی بڕیاری دادوەر بەندکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ  رووداوەکە کراوەتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دێگەڵە رەتیکردەوە خۆسووتاندنی ژنەکە بەهۆی یاری پەبجییەوە بووبێت، وەکو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و جەختی کردەوە لەوەی “بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی بووە”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here