بەوێنە؛ ورچێک لەنێو کۆڵانەکانی شارۆچکەی چۆمان

0
466

ورچەکە دەگەڕێندرێتەوە باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر
ورچەکە دەگەڕێندرێتەوە باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر

رووداو – چۆمان

دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی هاوكاری كوردی- ئه‌مریكی چوار ورچی له‌ سنووری ناشناڵ پاركی هه‌ڵگورد- سه‌كران له‌ شارۆچکەی چۆمان ئازادكردن، یه‌كێك له‌ ورچه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵیه ‌و ناتوانێت له‌ چیاو كوێستانه‌كان بمێنێته‌وه،‌ هه‌میشه‌ دێته‌وه‌ نێو ماڵ و ئاوه‌دانییه‌كان.

ئه‌حمه‌د قادر، قائیمقامی چۆمان به‌ رووداوی راگه‌یاند، یه‌كێك له‌ ورچه‌كان له‌ بچووكییه‌وه‌ له‌ لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ كراوه‌، بۆیه‌ توانای مانه‌وه‌ی له‌ چیا و كوێستانه‌كان نییه‌ و دێته‌وه‌ نێو ئاوه‌دانی.

قائیمقامی چۆمان گوتیشی “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ورچ ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌یه‌ و مرۆڤ لێی ده‌ترسێت و ترسیشیان له‌ زیانگه‌یاندن به‌ خه‌ڵك هه‌یه‌، بۆیه‌ ئێستا پۆلیس ورچه‌كه‌ی لای خۆی راگرتووه‌. بڕیاریشە رۆژی سێشەممە‌ 18-4-2017 ئه‌و ورچه‌ ببه‌نه‌وە باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر”.

له‌ 8-4-2017 رێكخراوی هاوكاری كوردی-ئه‌مریكی چوار ورچی له‌ گوندی ویزه‌ی شارۆچکەی چۆمان ئازادكرد، كه‌ ورچه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بردرابوون و رێكخراوه‌كه‌ گه‌ڕاندنییه‌وه‌ ژینگه‌ و سرووشتی خۆی.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here