بەپێی راپرسیەكی خەندان لە59٪ی هاوڵاتیان پێیانباشە یەكێتی سەرۆكی پەرلەمان وەرنەگرێت .

0
11

خەندان-

بەپێی راپرسیەك كە رۆژی دوو شەممە سۆشیال میدیای خەندان ئەنجامیدا، لە 59٪ی هاوڵاتیان لەگەڵ ئەوەدان یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەرنەگرێت.

رۆژی دو شەممە، دەزگای میدیایی خەندان لە پەیجی تایبەتی خۆی، راپرسیەكی ئەنجامدا و تیایدا پرسی ئایا( پێتباشە یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت)؟.

لە ئەنجامی ئەو راپرسییەدا كە نزیكەی 7000 كەس بەشدارییان تێدا كردبو، ئێوارەی دوێنێ راپرسیەكە كۆتایی هات، لە 59٪ ی بەشداربوان لەگەڵ ئەوەبون یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان وەرنەگرێت، لەبەرامبەردا 41٪ ی بەشداربون لەگەڵ ئەوەبون یەكێتی ئەو پۆستە وەربگرێت.

سۆشیال میدیای خەندان بەگرنگی دەزانێت لەسەر پرسە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەشێوەی راپرسی رای هاوڵاتیان وەربگرێت، كە دواجار دەكرێت رێكخراوەكان و هێزە سیاسیەكان و ناوەندە ئەكادیمییەكان لە بڕیاردان و توێژینەوەكانیاندا سودی لێوەربگرن.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here