بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو: میلیشیاكان چەندین خانووی هاووڵاتیی كوردیان داگیركردووە و كردوویانەتە بارەگا

0
93

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئاماژە بەوە دەدات، کە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرای سەر بە حكوومەتی عێراق، چەندین خانووی هاووڵاتی كوردیان داگیركردووە و كردوویانەتە بارەگا.

 

فارووق نامیق، بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئەمڕۆ شەممە 17/3/2018، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەدوای داگیركردنی شاری خورماتوو لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، كوردانی خورماتوو ئاوارەی شار و شارۆچكەكەانی هەرێمی كوردستان بوون و بە هۆی خراپی دۆخی ئەمنی خورماتوو لە سایەی حەشدی شەعبیدا، تاكو ئێستا كوردانی خورماتوو ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان”.

 

بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو، کە تەنانەت میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە چەند گەڕەكێكی كوردنشینی شارەكە ماڵی چەندین هاووڵاتی كوردیان داگیر كردووە و بۆ خۆیان و كردوویانە بە بارەگا.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، کە خەڵكی خورماتوو هیچ متمانەیەكی بەو هێزانە نییە كە لە خورماتوو، بۆیە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

 

لە دوای داگیركردنی خورماتوو لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار، میلیشیاكانی حەشدی توركمانی دەستیان بە سوتاند و تەقاندنەوە و بە تاڵانبردنی سەدان ماڵی هاووڵاتییانی كوردی شارەكە كرد و تاوەكوو ئێستاش ئەو هاووڵاتییانە قەرەبوو نەكراونەتەوە و ئاوارەن لە هەرێمی كوردستان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here