بەڕێوەبەری کەناڵی جێم لە تورکیا کوژرا

0
152

جێم لە 50 کەناڵی تەلەڤزیۆنی پێکدێ

رووداو- ئیستەنبوڵ

شەوی شەممە 29-4-2017 لە شوێنی کارەکەی لە ئیستەنبوڵ ، هێرشکرایە سەر بەڕێوەبەری کەناڵی جێم و یەکێک لە شەریکەکانی و هەردووکیان کوژران.

جێم لە 50 کەناڵی تەلەڤزیۆنی پێکدێ، کە زۆرترینیان بە زمانی فارسین. بەڵام چەندین کاناڵیشی بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی و عەرەبیش هەیە. پۆلیسی تورکیا تا ئێستا روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەداوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ روونبوونەوەی هۆکاری هێرشەکە دەستیپێکردووە . 

هەندێ لە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئەو لە شوێنی کارەکەی دەستڕێژی لێکراوە.لەم ڤیدیۆیەدا کەسانی نزیکی سەعید کەریمیان دەبینرێن. کاژێر نۆی شەوی رابردوو، چەند ساتێک دوای هێرشەکە کە پۆلیسی ئیستەنبوڵ خەریکی لێکۆڵینەوەن.  

هێشتا روون نیە چ کەس یا کەسانێک و بە چ مەبەستێک لە پشت ئەم هێرشەوە بوون. بەپێی راپۆرتی راگەیاندنەکانی تورکیا، سەعید کەریمیان یەکێک لە شەریکەکانیشی لەگەڵدا بووە، کە ئەویش کوژراوە.

سەعید کەریمیان ساڵی 1969 لە پارێزگای خوراسانی باشوور لە رۆژهەڵاتی ئێران لە دایکبووە. ئەو سەرەتا لە کاروباری کۆچ بۆ وڵاتانی دیکە کاری دەکرد و دواتر کاری لە راگەیاندندا دەستپێکرد. 

ئەو کاناڵی جێمی سەرەتا لە لەندەن و دواتریش لە تورکیا و مالیزیا کردەوە. جێم یەکەمجار لە ساڵی 2007 دەستی بە وەشان کرد. 

فیلم و ئەڵقەکانی جێم زۆرترین بینەریان هەیە. بەشێکی زۆر لە فیلمەکانی لە زمانەکانی دیکەوە بۆ سەر زمانی فارسی وەردەگێڕدرا. بەڵام ئەم تەلەڤزیۆنە لەم ساڵانەی دواییدا بۆ خۆشی فیلمی بەرهەم دەهێنا و زۆر کەس لە ئەکتەرە بە ناوبانگەکانی ئێران لە فیلمەکانیدا رۆڵیان دەگێڕا.

سەعید کەریمیان وەک کەسێکی نزیک لە رێکخراوی موجاهدینی خەڵقی ئێرانیش دەناسرا.پۆلیسی تورکیا تا ئێستا روونکردنەوەیەکی لەم پەیوەندییەدا نەداوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی بۆ روونبوونەیەوەی هۆکاری ئەم هێرشە لە ئارادان.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here