بەڤیدیۆ؛ منداڵێک لەلایەن شەش سەگەوە پەلامار درا

0
588

ساتی پەلاماردانی سەگەکان

رووداو- هەولێر

لە شارێکی تورکیا منداڵێکی پێنج ساڵان لە دیوی پشتەوەی باخچەی ماڵەکەیان لەلایەن شەش سەگەوە پەلامار دەدرێت و بە سەختی برینداربوو.

رووداوەکە لە شارۆچکەی ئەرەنلەری پارێزگای ساکاریا لە تورکیا روویداوە. 

ئەیمەن دەنیز ئونلوی تەمەن پێنج ساڵان بە مەبەستی هێنانەوەی تۆپەکەی دەچێتە ئەودیوی باخچەی ماڵەکەیان، بەڵام لەناکاو شەش سەگەوە پەلاماری دەدەن.

سەگەکان لە هەمان کاتدا پەلاماری ئەیمەن دەدەن و لە خاک و خۆڵی وەردەدەن. دواتر دایکی ئەیمەن، مەریەم ئونلو منداڵەکەی لە سەگەکان رزگار دەکات و دەیگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەیمەن دوای چارەسەرکرانی گەڕێنراوەتە ماڵەوە و هێشتا چارەسەری تایبەتی پێدەدرێت. چەند شوێنێکی لەشی رووشاوە و بەشی دواوەی سەری هەڵپاچراوە کە لەلایەن پزیشکەوە دووراوەتەوە. هەروەها برینێکی زۆر لە قاچەکانی و پشتیدا هەن، کە شوێنی گازی سەگەکانن.

باوكی ئەیمەن دەڵێت، لەکاتی رووداوەکە لە کار بووە. ئەو هیوادارە خوای گەورە رووداوی وەها بەسەر هیچ کەسێکدا نەهێنێت. 

پێداچوونەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here