بەڤیدیۆ لە موسڵ؛ لە سێ خێزان خوشک و برایەک بە برینداری رزگاریان بووە

0
192

دیمەنەکانی تراژیدییەکانی شەڕی موسڵ لە رێدلاین، سێشەممە 16-5-2017

رووداو – موسڵ 

لە کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکی مشێرفەی موسڵدا داعش کارەساتی گەورەی مرۆیی خوڵقاندووە، کامێرای رووداو دەیان چیرۆکی تراژیدی ساتی شەڕەکەی تۆمارکردووە.

لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێندا رێگایەکی مەترسیدار بۆ هەڵاتنی خەڵک کراوەتەوە، داعش بە قەنناس دەیانپێکێت، ژن منداڵ و پەککەوتەکان هەموو لەژێر گوللەی قەناسسەکانی داعشدا رادەکەن. منداڵان تەنیان باوک و دایکیان لەژێر حوکمی داعشدا کوژراون، ئەوانەی هەڵدێن ماوەیەکی زۆرە لە ژێر بۆردووماندان نان و ئاویان لێبڕاوە، داعش لە سەر ماڵەکانیان قەناسی دامەزراندووە و رێگەی هەڵاتنی لێگرتوون.  

موسڵاوییەکان بە برسێتی و تینوێتی لە مردن هەڵدێن؛ ژنێکی بەساڵاچوویەک پەکیکەوتووە و لەبەر گەرمای خۆر توانای رۆیشتنی نەماوە، دایکێک لە ترسی گیانی خۆی کۆرپەکەی جێدەهێڵێت، شەش منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداوە و نازانن رووبکەنە کوێ، پیرەمێردێک لە سەرەمەرگدایە. نەوجەوانێک لە سێ خێزان خۆی و خوشکەکەی دەربازیان بووە، بەڵام خۆی بە قەناسی داعش بریندارە و خوشکەکەشی ونبووە.

لە بەرنامەی ئەمجارەی رێدلاین هەموو ئەو چیرۆکانە و دیمەنی شەڕی موسڵ دەخرێنەڕوو، رۆژی سێشەممە 16-5-2017.. چاوەڕوان بن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here