بەڵێندەران لە میکانیزمی دابەشکردنی پارەی حکومەت ناڕازین

0
176

داوا لە حکومەت دەکەن رۆتینی دابەشکردنی پارەکە کەمبکاتەوە

رووداو – سلێمانی 

بەڵێندەرانی سلێمانی لە میکانیزمی دابەشکردنی پارەی بەڵێندەران ناڕازین و داوا لە حکومەت دەکەن رۆتینی دابەشکردنی پارەکە کەمبکاتەوە.

بڕیاروابوو ئەو بڕە پارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەڵێندەرانی دابینكردبوو، هەفتەی رابردوو لەپارێزگای سلێمانی دابەشبكرایە، بەڵام بەڵێندەران لە میكانیزمی دابەشكردنەكە ناڕازین و دەڵێن رۆتینێكی زۆر بۆ دابەشكردنی پارەكە دروستكراوە.

لەسەر ئەو پرسە، بەڵێندەران داوا لە حکومەت دەکەن رۆتینی دابەشکردنی پارەکە کەمبکاتەوە، بۆ ئەو داوایەش چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتن، بەڵام لە دهۆک بەڵێندەران چاوەڕوانی قۆناخی دووەمی پارەکەیانن.

وەزارەتی پلاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پارەكەی حكومەت بۆ بەڵێندەران، رێنمایی شێوازی دابەشكردنی پارەكەی ناردووە. هاوكات ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێیوایە ئەو رێنماییە لەبری كارئاسانی بووەتە بەربەستی دواكەوتنی دابەشكردنەكە.

زیاد كاكەڕەزا، ئەندامی لیژنەی پلان و پرۆژەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت “لیژنە لە پارێزگای سلێمانی دروستكراوە بۆ دابەشكردنی پارەی بەڵێندەران، هەر كۆمپانیایەك بەپێی ئەو پارەی لای حكومەت ماوە پارەی وەردەگرێت، بڕی پارەكەش لە 45 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 200 ملیۆن دینار، ئەم رێژەیە بۆ كۆمپانیاكان بڕێكی زۆر كەمە”.

بەپێی ئاماری بەڵێندەرانی هەرێمی كوردستان، بەڵێندەران نزیكەی یەك ملیار دۆلاریان لای حكومەتی هەرێمی كوردستانە. حكومەتیش لە 25-7-2016 بڕیاریدا مانگانە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران دابینبكات، ئەو بڕیارە لە مانگی نیسانی رابردوو چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here