بەیاسا موچەی فەرمانبەران جێگیر كراوە و بەغداد ناتوانێت بیبڕیت 1 .

0
23

خەندان-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، ترس لەوە نیە موچەی هەرێم بە میزاجی شەخسی ببڕدرێت، دەشڵێت، ئەگەر هێزە بیانەوێت ئێمە لە بەغداد بەهێز بین دەبێت لە هەرێم یەكڕیز بن.

ئەمڕۆ بەشیر حەداد، جێگری دوەمی پەرلەمانی عێراق لە ناو بینای پارێزگای سلێمانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و تیایدا رایگەیاند:”بەغداد بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان ببڕێت، چونكە بە یاسا جێگیر كراوە و ترس لەسەر ئەوە نیە كە بە میزاجی سیاسی ببڕدرێت”.

ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت، بڕی پارەی نەوتەكە دەبڕێت

 

بەشیر حەداد وتی:”نەناردنی نەوت نابێتە كێشە لەبەر ئەوەی هەردوو ئەگەرەكە لەناو یاسای بودجەدا هاتوە، ئەگەر نەوت نەنێرێت چۆن مامەڵە دەكرێت و ئەگەر نەوت بنێرێت چۆن مامەڵە دەكرێت، ئەگەر هەرێم نەوت نەنێرێت لەناو یاساكەدا هەیە كە بڕی پارەی نەوتەكە دەبڕێت لە بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە نابڕدرێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە سەردانی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەكات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە، لەو بارەیەوە وتی:”ئەگەر هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بیانەوێت ئێمە لە بەغداد داكۆكی لە مافەكانی كورد بكەین و بەهێز بین، دەبێت لە ناوخۆی هەرێم یەكڕیز و تەبا بن”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here